«

»

چاپی بکە بابەت

“پێویسته‌ سنورێك بۆ مەلا توندڕەوەکانی کوردستان دابنرێت”

ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس‌و روناكبیر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داواده‌كه‌ن سنورێك بۆ ئه‌و مه‌لایان دابنرێت كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كانی‌ تاک  به‌تایبه‌ت ژنان له‌کوردستان.

له‌به‌یانامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌ هاتووه‌ ” ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا ڕوده‌دات و حکومه‌ت و په‌رڵه‌مان بێده‌نگی لێده‌که‌ن کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خاته‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو بو‌نه‌وه‌ی بیری ئیسلامی توندڕه‌وانه‌و سه‌له‌فیه‌ت. ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڕه‌وته ‌ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ڕێگای مزگه‌وت و مه‌لاکانه‌وه ‌که‌ماوه‌یه‌کی زۆره ‌مه‌یدانیان پێدراوه‌و ئازادانه ‌ده‌یان و سه‌دان مزگه‌وتی شاره‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خورافه‌و جه‌هاله‌تی سه‌رده‌می چاخه‌ به‌ردینه‌کان”.

هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌ ” ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان بیهه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕوات و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بێت و پیاوان و ژنان و گه‌نجان و منداڵانی دوربن له‌توندوتیژی یه‌ک که‌ئیسلامیه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و به‌ئه‌جینداوه ‌کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. پێویسته‌ هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرین و رێگه‌نه‌ده‌ین مزگه‌وته‌کان به‌کاربهێنرین بۆ بانگه‌وازی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان”.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌:

به‌یاننامه‌ بۆ ئیدانه‌کردنی که‌مپین و فه‌توای مه‌لاکان له‌دژی ژنان و منداڵانی کوردستان

پێویستە مەرزێک بۆ مەلا توندڕەوەکانی کوردستان دابنرێت

24/08/2011

ماوه‌یه‌که ‌مه‌لاکان ده‌ستیان کردوه ‌به‌هیرش کردن بۆ سه‌ر ماف و ئازادی یه‌کانی تاک  به‌تایبه‌ت ژنان له‌کوردستان. زۆرێک له‌مه‌لاکان بانگه‌شه‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان و منداڵان ده‌ده‌ن وه‌بانگهێشتی پیاوانی “دیندار” ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانی توندوتیژی وه‌کو شێوه‌یه‌ک له‌دیسپلینکردنی مێ ینه‌ی ناو خیزانه‌کانیان.

چه‌ندین کلیپی ڤیدیۆی خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی و وتاری چه‌ندین مه‌لا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌و به‌ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌ له‌دژی هه‌رجۆره‌به‌ره‌و پێشچونێکی کۆمه‌ڵگا و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌بڕکردنی توندوتیژی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ چاونه‌ترسانه‌ فه‌توا له‌دژی هه‌ڵسوڕوانی ژنان، شاعیر و نوسه‌رانی کوردستان ده‌رده‌که‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌له‌ئاستیاندا. له‌ڕاستیدا هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات ویستبێتی  ده‌ورو نه‌خشی ژنان که‌م بکه‌ن مه‌لا و مکه‌به‌ره‌ی مزگه‌وتیان ئاماده کردوه‌‌ بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ماف و ئازادی یه‌کانی ژنان و داسه‌پاندنی کۆنسێرڤاتیزم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. وه‌ئه‌گه‌ر ژنانی چالاکوان به‌ره‌نگاری ئه‌مه‌ش بنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ ئه‌مه‌ عورف و ته‌قالیدی باو و باپیرانه‌و دین له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌. مه‌لاکان به‌شێوازی جیاواز بانگه‌شه‌بۆ خه‌ته‌نکردنی کچان، لێدان، چوار ژنه‌و توندوتیژی ناوماڵ  ده‌که‌ن. هه‌ر هه‌وڵێک بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌له‌دژی ژنان به‌وه ‌له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن که‌ئه‌مه ‌ئه‌جێندای ئیسرائیل و غه‌ربه‌و ده‌یخه‌نه‌خانه‌ی حه‌رامه‌وه‌و پیاوان بانگه‌شه‌ده‌که‌ن بۆ داپۆشینی ژن و کچیان و پێچانه‌وه‌یان وگێڕانه‌وه‌ی حه‌یاو شه‌ره‌فیان به‌به‌کارهێنانی لێدان و زه‌برو زه‌نگ.

ئه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌م مه‌لایانه‌ی ناڕه‌حه‌ت کردوه ‌ئه‌و یاسایه‌بوو که‌له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه ‌ده‌نگی له‌سه‌ردرا که‌بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی ناوماڵ و خه‌ته‌نه‌ی کچان بوو. هەرچەندە یاساکە لەگەلێک لایەنەوە کەم‌و کوڕی و کەلێنی گەورەی تێدایە و وەڵام بە کێشەی توندوتیژی ناو خێزان ناداتەوە، جیاواز له‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌چه‌نده‌به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و کاری پێ ده‌کرێ، کۆمه‌ڵێک که‌سی ئیسلامی که‌وتونه‌ته‌که‌مپین کردن له‌دژی ئه‌م یاسایه‌و به‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام و قورعان له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن وه‌بانگه‌وازی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای نه‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مه‌لاکانی سه‌ربه‌م که‌مپه‌که‌وتونه‌ته‌به‌کارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه‌و هاندانی پیاوان بۆ نواندنی توندوتیژی.

ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا ڕوده‌دات و حکومه‌ت و په‌رڵه‌مان بێده‌نگی لێده‌که‌ن کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خاته‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو بو‌نه‌وه‌ی بیری ئیسلامی توندڕه‌وانه‌و سه‌له‌فیه‌ت. ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڕه‌وته ‌ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ڕێگای مزگه‌وت و مه‌لاکانه‌وه ‌که‌ماوه‌یه‌کی زۆره ‌مه‌یدانیان پێدراوه‌و ئازادانه ‌ده‌یان و سه‌دان مزگه‌وتی شاره‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خورافه‌و جه‌هاله‌تی سه‌رده‌می چاخه‌ به‌ردینه‌کان.

ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان بیهه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕوات و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بێت و پیاوان و ژنان و گه‌نجان و منداڵانی دوربن له‌توندوتیژی یه‌ک که‌ئیسلامیه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و به‌ئه‌جینداوه ‌کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. پێویسته‌ هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرین و رێگه‌نه‌ده‌ین مزگه‌وته‌کان به‌کاربهێنرین بۆ بانگه‌وازی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان.

هه‌ربۆیه‌ش حکومه‌تی هه‌ریم به‌رپرسه ‌له‌ئاست دانانی مه‌رزێک بۆ مه‌لاکان. وه‌ ئەو کەسانەی هانی توندوتیژی دەدەن دەبێ لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر ئه‌نجام بدرێ.

ناوه‌کان:

1-هۆزان محمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق-ده‌ره‌وه‌ی وڵات

2- ڕێگا ڕه‌وف: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق- له‌سوید

3- نه‌جیبه‌مه‌حمود: چالاکوانی مافی ژنان -‌سوید

4- شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو دیموکراتی ژنانی کورد

5-  سه‌میره‌ئه‌حمه‌د: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا

6- مه‌ریوان وریا قانع: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- هۆڵه‌ندا

7- کازیوه‌ساڵح: نوسه‌ر- که‌نه‌دا

8- موید ئه‌حمه‌د: سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری

9- ئه‌ڤین عه‌زیز: لێکۆڵه‌ر له‌ بواری جێنده‌ر-سوید

10- که‌ژاڵ نوری:  نوسه‌ر و چالاکوانی مافی ژنان- هۆڵه‌ندا

11- ئیبراهیم عه‌باس . سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی رووبه‌ر . هه‌ولێر

12- ئه‌ڤین فه‌تاح: ڵیکۆڵه‌ر له‌ بواری جێنده‌ر- کوردستان

13- هه‌ڵاڵه‌ ڕافیع: سه‌نته‌ری نینا-سوید

14- شه‌ماڵ عه‌لی: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- سوید

15- سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا: هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی- فینله‌ندا

16- ئاسۆس هه‌ردی: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- کوردستان

17- شێرزاد حه‌سه‌ن: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- كوردستان

18-  قوبادی جه‌لیزاده‌: شاعیر – کوردستان

19- محه‌مه‌د گۆران : رۆژنامه‌نوس- هه‌ولێر

20- نیاز عه‌بدوڵڵا: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان

21- هه‌وار عه‌لی: ڕۆژنامه‌ نووس- كوردستان

17- عوسمان مه‌لا: نوسه‌ر

22- ئاسۆ که‌مال: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا

23- مریه‌م عبدالرحمن: مامۆستا- که‌نه‌دا

24- ئاراس ڕه‌شید: مامۆستا-  که‌نه‌دا-

25- موحسین که‌ریم: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا

26-  قادر جه‌لال: هونه‌رمه‌ند – کوردستان

27- ئاوات عه‌لی: رۆژنامه‌نوس – کوردستان

28- خه‌بات عارف: نوسه‌ر – سوید

29- فایه‌ق گوڵپی: که‌سایه‌تی سیاسی-کوردستان

30- تریفه‌ئه‌مین: بایۆلۆجیست- ئه‌ڵمانیا

31- ئاری غه‌فور: ڕۆژنامه‌نوس- سلێمانی-کوردستان

32- قادر نادر: سوید

33- دلێر عه‌بدولخالق- کوردستان

34- عه‌زیز ره‌ئووف. نوسه‌ر-  سلیمانی‌-كوردستان

35-ڕزگار عومه‌ر: که‌نه‌دا

36-ئه‌کره‌م نادر: ‌نوێنه‌ری فیدراسیۆنی شوراو یه‌کێتی یه‌کرێکاری یه‌کان له‌عێراق- که‌نه‌دا

37-سوزان ئه مین: چالاکوان له‌بواری مافی ژنان

38-ڕێبوار حه‌سه‌ن: سوید

39-دڵشاد حافز: له‌نده‌ن

40-سامان‌ فه‌ره‌ج: نوسه‌ر- به‌ریتانیا

41- توانا عه‌لی: سویسرا

42- هیوا مه‌جید: نه‌رویج

43- محمه‌د ئه‌مین: نوێرنبێرگ- ئه‌ڵمانیا

44- نادر عبدالحمید: هەڵسوڕاوی سیاسی- دانمارك

45- پەیمان غریب :کارمەندی باخچەی منالان – نه‌رویج

46- ڕێناس عارف: کارتۆنیست و ئارتیست- هۆڵه‌ندا

47- تیشکه‌ مه‌ره‌سه‌نه‌: توێژه‌ری جینده‌ر-سوید

48-سه‌میره‌فه‌تحوڵڵا: خوێندکار- فینله‌ندا

49- سه‌ریاس قه‌ره‌داخی ،، به‌ریتانیا

50-  شه‌مال ره‌ئووف حه‌مید: كفری – چالاكی بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی

51- کاڵێ کەریم: سویسرا

52- پایزه‌ئه‌حمه‌د: چالاکوانی مافی ژنان

53-سه‌رمه‌د دڵشاد:ئه‌ڵمانیا

54- ڕێبوار سه‌عید: ئۆسلۆ-نه‌رویج

55-فه‌ره‌یدون عارف : خوێندكاری ماسته‌ر-هندستان

56- گۆران دوکانی: ڕۆژنامه‌نوس- ئه‌مریکا

57- میهره‌بان عه‌لی: فینله‌ندا

58-سازان ساڵح: به‌ریتانیا

59- نه‌سرین عه‌بدوڵڵا: مامۆستا- هێلسینکی-فینله‌ندا

60- گۆنا سه‌عید: چالاکوانی مافی ژنان- به‌ریتانیا

61- هیوا ناسیح: سویسرا

62- عه‌لی محمود

63- ڕەفیق غەفور. نەرویج

64- گۆران هه‌ڵبجه‌یی: ڕۆژنامه‌نوس

65- به‌یان سه‌لمان: پاریس

66- دیلان سه‌یدی

67-یاسین حسەینی    نوسەر

68- شوان سدیق: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان

69- ئازاد غه‌ریب که‌ریم: ئاندازیار- سوید

70- هانا عه‌لی: تورکیا

71- عومه‌ر فارس عه‌زیز: به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت

72- هۆگر چه تۆ – پاریزه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی

73- ته‌لار محمد حسن ـ سوید

74- ئارام جه‌مال سابیر: چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- كوردستان

75- لاوژه‌ جه‌واد: کرێکار- دانیمارک

76- کاروان که‌مال عه‌لی: خوێندکار – سلێمانی-کوردستان

77- سه‌عید ئارمان: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا

78-چنور حه‌مه‌ئه‌مین: جالاکوانی مافی ژنان و کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی

79- عه‌دالات عومه‌ر

80- ئاریان ئومێد عاریف: ڕۆژنامه‌نوس- نه‌رویج

81- ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر و ڕوناکبیر

82- نیشتمان حه‌سه‌ن: سوید

83- به‌یان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا

84- ژیان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا

85- کارزان ساڵح: که‌نه‌دا

86- چرۆ سابیر عه‌زیز: چالاکی بواری مافی ژنان

87- توبا سیاده‌ت: ڕێکخراوی مافی ژنی کورد له‌ئه‌ڵمانیا

88- کاردۆ ساڵح: که‌نه‌دا

89- فواد قه‌ره‌داغی: کوردستان

90- جلیل ره‌زایی: کرێکار- دانیمارک

91- موژده‌ ڕه‌شید

92- به‌یان ناسیح: چالاکوانی مافی ژنان

بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و زیادکردنی ناوتان به‌م به‌یان نامه‌یه‌ تکایه ‌په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:‌

houzan2007@yahoo.com ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. هۆزان محمود:

نه‌جیبه‌محمود : najiba.mahmud@gmail.com ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ڕێگا ڕه‌وف: rega_svensson@yahoo.com ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=33

رێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق (OWFI)
owfi.info 2014 © All rights reserved


Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com