«

»

چاپی بکە بابەت

سانسۆرێکی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێکه‌ڵبوونی کوران و کچان.

Hozan-mahmud001 هه‌ر وه‌کو له‌ میدیاکاندا هاتوه‌ 6 گه‌نج وه‌کو گه‌له‌  گورگ په‌لاماری کچێکی 16 ساڵه‌ی رۆژئاوای کوردستان ده‌ده‌ن و ده‌ست درێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر. بێگومان ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ ته‌نها به‌ کوردستانه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌ به‌ڵام شیانی روودانیان له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگا و وڵاتێکدا هه‌یه‌. ئاخۆ ریشه‌ و هۆێ ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ کوردستاندا چیه‌؟
خانم هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری مافه‌کانی ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت:

” ئه‌مه‌ یه‌کم جار نییه‌ شتی له‌م بابه‌ته‌ روو بدات و پێشتریش رووێ داوه‌، ئه‌مه‌ی که‌ کچێکی 16 ساڵی ئاواره‌ێ رۆژئاوای کوردستان له‌ شارێکی وه‌کو هه‌ولێر دا که‌ ئه‌منیه‌تی زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و هه‌موو شتێک له‌ ژێر چاودێری و کونترۆڵدایه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌رفێندره‌ێ و ده‌ست درێژی ده‌که‌رێته‌ سه‌ر به‌ ڕاستی کاره‌ساته‌ و وا لێت ئه‌کات هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان بێته‌ ژێر پرسیار له‌ لامان. هۆزان خان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ێری ئه‌و وڵاته‌که‌ که‌ پارێزکاری تێدا په‌رش و بڵاوه‌  به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بینیت پڕه‌ له‌ شوێنی له‌شفروشی و پاره‌یه‌کی زۆر له‌و وڵاته‌دا که‌وتوه‌ ، هه‌ر بوێه‌ ده‌بینیت به‌شێک بێ به‌شن له‌مه،‌ ده‌ستیان بگات به‌و شتانه‌ و ئه‌مه‌ که‌بتێکی جنسی درووست کردووه‌ له‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه”‌.

 

 

 

  • له ماڵپه‌ڕی (ده‌نگی ئه‌مریکا(وه وه‌رگیراوه.
  • لینکی بابه‌ت  (www.dengiamerika.com/)

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=193

رێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق (OWFI)
owfi.info 2014 © All rights reserved


Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com