ڕه‌خنه‌ی فێمینیستی

هۆزان محمود / نوسین و ‘زمانی’ ژنانه‌ له‌ دونیایه‌کی پیاوانه‌دا/ زمان ونوسینی ئه‌ده‌بی ، گێڕانه‌وه‌ و نوسینه‌وه‌ی میژوو کۆمه‌ڵێک بوارن که‌ تائه‌م ساته‌ش ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره‌. لێکۆڵه‌ره‌ فێمینیسته‌کان ڕه‌خنه‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی مێژوو هه‌یه‌ چونکه‌‌ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ نوسراوه‌ و ته‌نها سه‌روه‌ری و ده‌ستکه‌وت و شه‌ڕو داهێنانه‌کانی پیاوی تیا نوسراوه‌ته‌وه‌. له‌ کتێبه‌ مێژوویه‌کاندا ژنان په‌راوێزخراون و …

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=227

یەنار محەمەد” فەرمانڕەوایی پارتە ئیسلامییەكان لەئێراقدا مەترسین بۆسەر بزووتنەوەی ژنان”

ریوان-ئەڤین پاش رووخاندنی رژێمی بەعس لەساڵی 2003دا زۆرینەی ئەو حكومەتانەی لەئێراقدا پێكهێنراون هەڵگری مۆركو ئایدییایەكی ئیسلامیانەبوون ئەوەش بەپێی بۆچوونی چالاكوانی بواری ژنان مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر بزووتنەوە ئازادیخوازییەكانی ژنان لەو وڵاتەدا، لەدیدارێكی تایبەتی رێوانیشدا خاتوو یەنار محەمەد سەرۆكی رێكخراوی ئازادی ژنان لەئێراق، وتی  “پارتە ئیسلامییەكانی ئێراق بیر تەسكن بەرامبەر بەمەسەلەكانی ژنان، ئەگەر ئەوانیش لەفەرمانڕەوایی نەبوونایە …

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=220

ڕۆژی ڤالانتاین‌و پیاوه‌ گیرفانخاڵییه‌كان

ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌كوردستاندا به‌دی ده‌كرێ خۆ سه‌رقاڵكردنه‌ به‌ڤالانتاینه‌وه‌ له‌14ی فێبرایه‌ردا. له‌م ڕۆژه‌دا به‌تایبه‌ت پیاوان به‌پێخۆشبونی خۆیان بێت یان ‌وه‌ك چاولێكه‌ریی بێت ده‌كه‌ونه‌ ‌كڕینی گوڵ‌و دیاری گرانبه‌ها بۆ یار‌و هاوسه‌ره‌كانیان. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ‌وێنانه‌وه‌ كه‌ پۆست ده‌كرێنه‌ سه‌ر فه‌یسبوكی هاوڕێ كورده‌كانم، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ خه‌ریكه‌ ده‌چێته‌ قاڵبی جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی یان دینی ‌وه‌ك …

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=212

هیوادارم به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاتی کوردی سوریا ئه‌زموونه‌ هه‌ڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دووباره‌ نه‌کاته‌وه‌

کورد له‌ سوریا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی له‌ کانتۆنی جزیره‌ ڕاگه‌یاند که‌ له‌ دێرک هاوسنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا سه‌رێ کانی ده‌گرێته‌وه‌. وه‌ک هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌ردوو کانتۆنی (عه‌فرین و کۆبانی) یش ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=208

شەرەفپارێزیی کورد لەفیلمێکی بەریتانیدا

 کەناڵی ITV بەریتانی، فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی کچە کوردێک، کە بەناوی شەرەفپارێزییەوە کوژراوە دەخاتەرو. ماوەی فیلمەکە 48 دەقیقەیەو چوار ساڵی خایاندوە بۆ بەرهەمهێنانی. ناوەرۆکی چیرۆکی ئەو فلیمە باسی تەواوی ژیانی بەناز مەحمودو خێزانەکەی لەخۆدەگرێت، هەرلەسەرەتای هاتنیان لەباشوری کوردستانەوە تاکۆتاییهێنان بەژیانی بەناز لەبەریتانیا. 

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=205

سانسۆرێکی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێکه‌ڵبوونی کوران و کچان.

 هه‌ر وه‌کو له‌ میدیاکاندا هاتوه‌ 6 گه‌نج وه‌کو گه‌له‌  گورگ په‌لاماری کچێکی 16 ساڵه‌ی رۆژئاوای کوردستان ده‌ده‌ن و ده‌ست درێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر. بێگومان ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ ته‌نها به‌ کوردستانه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌ به‌ڵام شیانی روودانیان له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگا و وڵاتێکدا هه‌یه‌. ئاخۆ ریشه‌ و هۆێ ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ کوردستاندا چیه‌؟

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=193

ده‌وری ژنی کورد له‌ دیالۆگ، هه‌موارکردنی کێشه‌ ، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و‌ خه‌بات بۆ دیمۆکراسی و ئاشتی

36F3AC2C-C1A7-4555-B776-D29442E9DC3A_mw1024_n_s

هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق  به‌شداری کرد له‌ سیمینارێک له‌ له‌نده‌ن وه‌ ئه‌م سیمیناره‌ له‌ ئیدامه‌ی کۆمه‌ڵێک چالاکی بوو که‌ بۆ به‌ڕێز له‌یلا زانا به‌ڕێخرابوو. هۆزان مه‌حمودیش وه‌کوو که‌سایه‌تی یه‌کی  چالاک وه‌ ناسراوی کوردستانی عێراق بانگهێشت کرابوو بۆ پێشکه‌ش کردنی وتارێک. سیمیناره‌که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 24ی مانگی مای به‌سترا وه‌ ناونیشانی …

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=166

پرسی ژنی کورد له‌نێوان به‌نه‌ته‌وه‌یکردن‌و ئیسلامیزه‌کردندا.

logo-OWFI-KU

هۆزان مه‌حموود : به‌پێی هه‌واڵێک که‌ له‌ماڵپه‌ری (وارڤین) بڵاوبۆته‌وه،‌ گوایه‌ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن (هەشتی مارس)، کۆنفرانسێک له‌ژێر ناونیشانی (بەرەو پتەوكردنی ڕۆشنبیرییەكی ئیسلامی هاوسەنگ سەبارەت بەپێگەو ڕۆڵی ئافرەت لەكۆمەڵگەدا) له‌ڕۆژانی 5‌و 6ی مارس سازده‌‌درێت. ئەو كۆنفرانسە وەزارەتی ئەوقاف بەهاوكاری وهەمئاهەنگی لەگەڵ هەریەك لە(لیژنەی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان)، (یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی)و ( كۆربەندی …

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=128

من یاخود پەردەی کچێنی؟

ئیفان ئه‌لده‌راجى وه‌رگێڕانى: سه‌رکه‌وت جه‌لال دەباغ پێناسە زانستیەکەی پەردەی کچێنی: پەردەیەکی تەنکە لەناو زێدا بەقوڵایی چەند سانتیمەترێک، دوای خستنەناو لێکدەکرێتەوەو دەدڕێت، ئەگەر لە رێگای چالاکیی سێکسی بێت یان شتێکی تر.

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=122

نامەیەكی كراوە بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و ڕای گشتی.

1479469_562991330461589_678809434_n

دوای ئەوەی هەواڵی دۆزینەوەی هەریەك لە (سیموون داوود و حەسەن نەسروڵڵا) راگەیەندرا، ئێمە كە لە خوارەوە ناوومان هاتووە، لە رێگەی ئەم نامە كراوەیەوە، چەند پێنشیاز و داواكارییەك دەخەینە بەردەست هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و ناوەندە بڕیار بەدەستەكانی ئێزدی.

زیاتر بخوێنەرەوە »

بەستەری هەمیشەیی بۆ ئەم بابەتە: http://www.owfi.info/KU/?p=130

Page 1 of 3123

رێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق (OWFI)
owfi.info 2014 © All rights reserved


Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com